پێنج سەرچاوەی ئاگادار رایانگەیاند، سوپای پاسدارانی ئێران بەهۆی هێرشە کوشندەکانی ئیسرائیلەوە جێگیرکردنی ئەفسەرە باڵاکانی لە سوریا کەمده‌كاته‌وه و زیاتر پشت بە میلیشیا شیعەکانی هاوپەیمانی دەبەستێت بۆ پاراستنی دەسەڵاتی خۆی لەوێ.
سوپای پاسدارانی ئێران 10 ساڵ لەمەوبەر بۆ یارمەتیدانی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا لە شەڕی ناوخۆیی سوریا چوه ناو خاكی سوریاوه، به‌ڵام له كۆتایی ساڵی رابردوه‌وه هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ده‌یان ئه‌ندامی سوپای پاسدارانی كردوه‌ته ئامانج و كوژراون لەنێویاندا یەکێک لە جەنەڕاڵە باڵاکانی هەواڵگریی سوپای پاسداران.
ە کاتێکدا کە گروپە توندڕەوەکانی نزیک لە تاران داوای تۆڵەسەندنەوە دەکەن، بڕیارەکەی ئێران بۆ دەرکردنی ئەفسەرە باڵاکانی له سوریا بۆ خۆبه‌دورگرتنه له شه‌ڕی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.