وڵات_میدیا #کوردستان
فراکسۆنی یەکێتیی لە پەرلەمانی عێراق:
وەڵامێک بۆ جەواشەکاریی و موزایدەکان
فراکسیۆنی نەوەی و کەناڵی ئاسمانی نەوەی نوێ (nrt)، هەواڵێکیان بڵاوکردۆتەوە گوایە فراکسیۆنی نەوەی ئیمزای کۆکردۆتەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئەوەی مووچە راستەوخۆ لە حکومەتی ئیتحادییەوە بدرێ بە مووچەخۆرانی هەرێم و ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی ئیمزایان نەکردوە. سەبارەت بەم موزایدە و چەواشەکارییە، بۆ رای گشتی کوردستانی رووندەکەینەوە؛
یەکەم: لەمانگی (١٠) ساڵی رابوردو، لە سۆنگەی گرنگیدانمان بەکاری پێکەوەیی و یەکریزیی و چڕکردنەوە هەوڵەکان بۆ کێشەی مووچە، لەگەڵ فراکسیۆنی یەکگرتوو و کۆمەڵ و نەوەی نوێ ئیمزامان کۆکردەوە، تا داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق بکەین مووچە لەململانێی سیاسیەکان دەربهێنرێ و راستەوخۆ دابەش بکرێ، بەڵام دواتر فراکسیۆنی نەوەی نوێ کلێشەی یاداشتەکەیان گۆڕی بە بەکلێشەی نەوەی نوێ و بەکاریان هێنا بۆ موزایدەی سیاسی و سەرۆکی نەوەی نوێ فرسەتی هێنا و بردی بۆ سەرۆک وەزیران.
دووەم: لەئێستادا دیسان ئیمزا کۆکردنەوەی نەوەی نوێ بۆ هەمان مەبەست هیچ گرنگیەکی نیە و تەنها بۆ موزایدەی سیاسیە، چونکە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ئیتحادی پێشتر وەڵامی یاداشتە هاوبەشەکەی فراکسیۆنە کوردستانیەکانی داوەتەوەو پەسەندی کردوە.
سەبارەت بە هەمواری یاسای بودجەش، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ئیتحادی زیاتر لەدوو مانگە رایگەیاندوەو لیژنەی بۆ پێکهێنراوە لە راوێژکارانی و لیژنەی دارایی پەرلەمان کە نەوەی نوێ هیچ ئەندامێکی تیانیە، ئێستا چ پێویست ئەکات ئیمزای بۆ کۆبکرێتەوە.
سێیەم: هەر فراکسیۆن و حزب و پەرلەمانتارو کەناڵێک لەناو هۆڵی پەرلەمان هیچ پێنەکرێ وبێتەدەرەوە لەکەناڵەکانەوە هەوڵبدات بەمەرامی دەستکەوتی سیاسی، ئیستغلالی دۆخی نالەباری خەڵکی کوردستان بکات و موزایدەی سیاسی و چەواشەکاری بکات، داماڵراوە لە هەموو بەها و ئاکارە سیاسیەکان و ئیتیکی میدیایی.
وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٢ ی شوباتی ٢٠٢٤