ئالان حەمە سەعید لەبارەی کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن رونکردنەوە دەدات

  • February 4, 2024
  • 118 Views
ئالان حەمە سەعید لەبارەی کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن رونکردنەوە دەدات


وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندنی پۆلی 12ی ئامادەیی گرفت بۆ خوێندکاران دروست دەکات لە قۆناغی دواتریان، بەڵام ئامادەن ماوەی خوێندنیان بۆ درێژبکەنەوە بۆ ئەوەی تەواوی پرۆگرامی ئەمساڵی خوێندن تەواو بکەن.

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کەمکردنەوەی پڕۆگرامەکانی خوێندنی پۆلی 12ی ئامادەیی لە قۆناغی دواتری خوێندکاران گرفتی گەورە دروست دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ قەرەبوکردنەوەی ئەو خوێندنگانەی لە پرۆسەی خوێندندا دواکەوتون، ئامادەییان دەربڕیوە کاتی زیاتریان پێببەخشن لە پێناو تەواوکردنی تەواوی پڕۆگرامی خوێندنی ئەمساڵیان.

ئەوەشی خستەڕو، وەزارەتی پەروەردە هەرچییەکی لەدەستبێت بۆ خوێندکارانی پارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین، ئەنجامی دەدات و درێغی ناکەن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو