بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی: لەماوەی ١٦ ساڵی ڕابردو زیاتر لە ٤٦ هەزار تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراوە

  • February 4, 2024
  • 44 Views
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی: لەماوەی ١٦ ساڵی ڕابردو زیاتر لە ٤٦ هەزار تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراوە

بە بۆنەی (٤)ی شووبات، ڕۆژی جیهانی بەرەنگار بوونەوەی شێرپەنجە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا بەڕێز ( د.سەباح نصرالدین ) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند کە لە ساڵی (٢٠٠٧ تا ٢٠٢٣) زیاتر لە ٤٦ هەزار و ٧٥١ تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراوەو بەشێکی زۆریان چارەسەریان بۆ کراوە،

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا کە پشکنینی پێشوەخت بۆ شێرپەنجە یەکێکە لە کلیلە چارەسەرییەکانی نەخۆشییەکە، گەر هەر هاوڵاتیەك ئەو پشکنینانە ئەنجامبدات ئەوا لە نێوان مردن و ژیاندا، ژیان و سەرکەوتن هەڵدەبژێرێت بە دڵنیاییەوە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر قۆناغەکانی دیکەی داهاتووی تووشبووەکە نابێت،

دواتر ئاماری تووشبوانی سەرجەم جۆرەکانی شێرپەنجە خرایە ڕوو کە ٤٦ هەزار و ٧٥١ نەخۆش بووە، لەو ژمارەیە (١٨.١٪ )ی شێرپەنجەی مەمك(، ٦.٣٪ )شێرپەنجەی قۆلۆن( ٦.١٪ )شێرپەنجەی سییەکان(٥.٢٪ ) شێرپەنجەی پرۆستات بووە، ئەم جۆرانەش لە باوترین جۆری شێرپەنجەن لە ناوچەکەدا و دەتوانین پشکنینی پێشوەختەی بۆ بکەین ،
بەپێی ئامارەکانی نەخۆشخانەی هیوا، تا ئێستا ٢٥ هەزار و ٦٩٧ تووشبوو چارەسەریان بۆ کراوە، کە ٦١٪ لەناو پارێزگای سلێمانییە و ٣٩٪ پارێزگاکانی دیکەیە، هاوکات ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو نەخۆشانەی لەو ناوەندەدا چارەسەر وەردەگرن، بە ئامێری تیشکی تایبەت بە چارەسەرکردنی شێرپەنجە و پێداویستی تایبەت چارەسەریان بۆ دەکرێت.

بــــه هیـــوای ســـەلامـــەتــــــی و تــــەنـــدروستــــــی بــــــاش.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ب.گ.تەندروستی سلێمانی

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو