پارێزگاری نەینەوا هەڵبژێردرا و پارتیش پۆستێک وەردەگرێت

  • February 5, 2024
  • 70 Views
پارێزگاری نەینەوا هەڵبژێردرا و پارتیش پۆستێک وەردەگرێت

عەبدولقادر دەخیل بۆ ماوەی چوار ساڵی داهاتو وەک پارێزگاری نەینەوا دەمێنێتەوە و پۆستی جێگری یەکەمی پارێزگاریش بۆ پارتی یەکلابوەتەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکەش ئەحمەد حاسودی سەر بە هاوپەیمانی گرێبەستی نیشتمانیە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بە کۆی دەنگی ئەندامان، عەبدولقادر دەخیل وەک پارێزگار هەڵبژێردرا و ئەحمەد حاسودی سەر بە هاوپەیمانی (گرێبەستی نیشتمانی) وەک سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا هەڵبژێردرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها محەمەد عەبدوڵا جبوری پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی وەرگرت و پۆستی جێگری یەکەمی  پارێزگاری نەینەواش درا بە پارتی دیموکراتی کوردستان.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو