وەزیری بەرگریی و سوپاسالاری تورکیا، دوای سەردانەکەیان بۆ بەغداد، شەوی رابردوو گەیشتنە ھەرێمی کوردستان و بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ھەرێمی کوردستان کۆببنەوە.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێم بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو وەزیری بەرگریی و سوپاسالاری تورکیا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر لەلایەن وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازیان لێکراوە.
بڕیارە یەکەم کۆبوونەوەی وەزیری بەرگریی و سوپاسالاری تورکیا بە ئامادەبوونی وەزیری پێشمەرگە، لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بێت و ھەردوولا پرسە ئەمنییەکان و پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ھەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن.