فەرمادەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (CENTCOM ) ڕادەگەیەنێت هێرشەکەی ئەمڕۆی بەغدا لەلایەن ئەمەریکاوە ئەنجام دراوە.
CENTCOM دەڵێت لە تۆڵەی هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا هێرشێکی یەکلایەنەی ئەنجام داوە و ” بەرپرسێکی کەتایب حزبوڵای کوشتووە کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی هەبووە بە هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە.”
هەروەها دەشڵێت لە ئێستادا هیچ ئاماژەیە بۆ زیانی سڤیلی نییە “ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری هەنگاوی پێویست بۆ پاراستنی هاووڵاتیانمان. ئێمە درێغی ناکەین لە بەرپرسیارکردنی هەموو ئەو کەسانەی کە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی هێزەکانمان.”