کۆمەڵی دادگەریی له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكه‌وه‌ هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند

  • February 8, 2024
  • 45 Views
کۆمەڵی دادگەریی له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكه‌وه‌ هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگه‌یاند، عێراق و هەرێمی کوردستان بەهۆی ناتەبایی ناوخۆوە بونەتە مەیدانی ململانێی دەوڵەتان و هەر رۆژەی لەلایەن وڵاتێکەوە بەبەهانەی جیاواز بۆردومان دەکرێن، ده‌شڵێت، هەرچی زووە دادگای فیدڕاڵی پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان یەکلایی بکاتەوەو لەژێر هیچ پاساوێکدا چیتر بڕیاردان لەسەری دوانەخات.

‎ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی، له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند، هیوا ده‌خوازن “هەرچی زووە دادگای فیدڕاڵی پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان یەکلایی بکاتەوەو لەژێر هیچ پاساوێکدا چیتر بڕیاردان لەسەری دوانەخات و وادەی هەڵبژاردن دیاری بکرێت بۆئەوەی هەرێمی کوردستان لە بۆشایی دەستوری و یاسایی دا نەمێنێتەوە”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، عێراق و هەرێمی کوردستان بەهۆی ناتەبایی ناوخۆوە بونەتە مەیدانی ململانێی دەوڵەتان و هەر رۆژەی لەلایەن وڵاتێکەوە بەبەهانەی جیاواز بۆردومان دەکرێن، ئەمە لەگەڵ ئەوەی پێشێلکردنی سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستانە، ترس و دڵەڕاوکێشی لای هاوڵاتیان دروست کردوە، بۆیە پێویستە دەزگابەرپرسەکان سنورێک بۆ ئەو پێشێلکاریانە دابنێن.‎

تایبەت بە بایکۆتی مامۆستایان، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەریی ده‌ڵێت، “بە مافی مامۆستا و هەر فەرمانبەرێکی ده‌زانین لەکاتی خۆیدا موچەیان پێبدرێت و بەپێی یاساو ڕێنماییەکان پلەیان بەرز بکرێتەوە، ‎جێگەی خۆیەتی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لەبری سزا و فشار و گواستنەوە و موچەبڕین، بەڵێنی جێبەجێ کردنی هەندێک لە داخوازیەکانیان پێ بدات بۆ ئەوەی  دەرگای ناوەندەکانی خوێندن بکرێتەوە”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو