شەفافیەت داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی ئاشکرا کرد

  • February 9, 2024
  • 50 Views
شەفافیەت داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی ئاشکرا کرد

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە

ماڵپەڕی شەفافییەت

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 3-2-2024 تا 9-2-2024، بڕی 4 ملیار و 809 ملیۆن و 858 هەزار و 790 دینار بووە كە زیاتر لە 3 ملیار دیناری نەختینەیە و هەروەها نزیكەی 696 ملیۆن دینار بە شێوەی چەكە و زیاتر لە 653 ملیۆن دینار مقاسەیە.

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە كە بڕی 4 ملیار و 809 ملیۆن و 858 هەزار و 790 دینار بووە كە 3 ملیار و 460 ملیۆن و 255 هەزار و 300 دیناری واتە 72% نەختینەیە و هەروەها 696 ملیۆن و 324 هەزار و 500 دینار بە شێوەی چەكە كە دەكاتە 14% و 653 ملیۆن و 279 هەزار و 990 دینار واتا 14% مقاسەیە.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە ماڵپەری شەفافییەتەوە بزانیت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو