جارێكی تر دادگای فیدراڵی لەبارەی پرسێكی تایبەت بەهەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە

  • February 11, 2024
  • 48 Views
جارێكی تر دادگای فیدراڵی لەبارەی پرسێكی تایبەت بەهەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە

جارێكی تر دادگای فیدراڵی عیراق لەبارەی سكاڵایەكی تایبەت بەیاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی لە عیراق سەبارەت بە سكاڵایەكی یەكێتی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە، كە لەلایەن زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لەسەر ماددەكانی (1-9-15-22-36)ی یاسای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان تۆماركراوە.

پێشتریش چەند جارێكی دیكە دانیشتنەكەی دادگای فیدراڵی بۆ تاوتوێكردنی سكاڵایەكی یەكێتی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان دواخراوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو