بڕیار لە کەمکردنەوەی کرێی پاس دەدرێت

  • February 12, 2024
  • 76 Views
بڕیار لە کەمکردنەوەی کرێی پاس دەدرێت

ئەمڕۆ دووشەممە، ئازاد ئەحمەد، سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕاگەیاند، پاسەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی ئەوانەی ناچنە دەرەوەی سنووری شەقامی بازنەی مەلیک مەحمودی سلێمانی، کرێی گواستنەوەیان ٥٠٠ دینارە، ئەوانەی دەچنە دەرەوە ٧٥٠ دینار وەردەگرن.

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، سەبارەت بە هێڵەكانی گواستنەوەی ناوشار كە كرێی گواستنەوەیان بە ٧٥٠ دینارە، بڕیارە كۆبوونەوەیان لەگەڵدا ئەنجامبدەین كە كرێی پاس بۆ ٥٠٠ دینار كەمبكەنەوە، بەڵام ئەوانیش چەند مەرجێكیان هەیە.

وتیشی، شۆفێرانی پاسەکان داوادەکەن نرخی بەنزینیان بۆ كەمبكرێتەوە و ئێمەش داوامان کردووە نرخی بەنزینیان بۆ بکرێت بە ٦٠٠ دینار، بۆئەوەی كرێی گواستنەوە كەمبكەنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا لە سنووری سلێمانی ١٠ هێڵی پاس هەیە کە ناچنە دەرەوەی شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود کە بە ٥٠٠ دینار هاووڵاتی دەگوازنەوە، هاوکات پلانمان هەیە کە کاتی دەرچوونی پاسەکان بکرێت بە “خولەک” لەبری “ژمارەی سەرنشینان” بۆئەوەی هاووڵاتییان ماوەیەکی زۆر لە چاوەڕوانیدا نەمێننەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو