مونا یاقو قه‌هوه‌چی سكرتێری خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، تۆماركردنی سكاڵا له دادگای فیدڕاڵی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن كارێكی نابه‌رپرسانه بو، چونكه خه‌ریكه كۆی پرۆسه‌ی سیاسی و حكومڕانی و ئه‌زمونی هه‌رێم ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه.
راشیگه‌یاندوه، “ئێمه پێمان وایه تۆماركردنی سكاڵا له دادگای فیدڕاڵی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن كارێكی نابه‌رپرسانه بو، چونكه له‌لایه‌ك خه‌ریكه كۆی پرۆسه‌ی سیاسی و حكومڕانی و ئه‌زمونی هه‌رێم ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و كلتوره پێكه‌وه ژیانه‌ی كه هه‌رێمی كوردستانی له ناوچه‌كه‌دا پێده‌ناسێندرا، خه‌ریكه ئه‌ویش ناشیرین ببێت”.
مونا قه‌هوه‌چی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، “له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی ساڵێك به‌سه‌ر په‌خستنی كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ به‌رێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان دیارینه‌كراوه، هه‌رچه‌ند سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوجار واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی به‌یانكرد، به‌ڵام به‌هۆی سكاڵاكانی سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و كورسی كۆتاكان له دادگای فیدڕاڵی، تائێستا نه‌توانراوه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت”.