حكومه‌تی هه‌رێم زەمالەى خوێندن لە تورکیا رادەگەیەنێت

  • February 15, 2024
  • 25 Views
حكومه‌تی هه‌رێم زەمالەى خوێندن لە تورکیا رادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان ئاگاداردەکاتەوە، کە وڵاتى تورکیا زەمالەی خوێندن بۆ بەرنامەی (بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنى (2024-2025) رادەگەیەنێت.

هەرکەسێک مەرجەکانی خوارەوەى تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی تورکیا هەبێت، بەلەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن، داوکاریش لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە تاکو (2023/2/20) دەبێت بۆ سەرچاوەى زەمالەکە:

بەکالۆریۆس:

– پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
– پێشکەشکار دەبێت لە هیچ دامو دەزگایەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزرا بێت.
– بۆ ئەو پێشکەشکارانەی کە داواکاری بۆ پسپۆری پزیشکی پێشکەش دەکەن، پێویستە کۆنمرەی پۆلی دوانزەى ئامادەیی (٨٥%)کەمتر نەبێت، بۆ ئەو بەرێزانەی کە داواکاری بۆ پسپۆری ددان و دەرمانسازی پێشکەش دەکەن، پێویستە کۆنمرەی پۆلی دوانزەى ئامادەیی (80 %)کەمتر نەبێت، ئەوانەشى داواکاری بۆ پسپۆری ئەندازیاری پیشکەش دەکەن، پێویستە کۆنمرەی پۆلی دوانزەى ئامادەیی لە (75%)کەمتر نەبێت.

– کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی تورکیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

– لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەرێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.

– کاندیدی سەرکەوتو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پر بکاتەوە: 

ماستەر:
– پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

– پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە. 

– پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65%) کەمتر نەبێت.

– داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).

– کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

– کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی تورکیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

– لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.

– کاندیدی سەرکەوتو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پر بکاتەوە:

دکتۆرا:
– پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
– پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە. 

– پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (70%) کەمتر نەبێت.

– داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).

– کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

– کاندیدی سەرکەوتو لە لایەن وڵاتی توریکا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

– لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن راستەوخۆ لەرێگەی ماڵپەری زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.

– کاندیدی سەرکەوتو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێگەی ئەم لینکە پر بکاتەوە

تێبینی:
هەرکەسێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت و بڕوانامەکەی بۆ یەکسان ناکرێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو