هادی عامری سه‌رۆكی ڕێكخراوی به‌در ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی “كاندیدی یه‌كلاكردنه‌وه”ی بۆ كۆتاییهێنان به چه‌قبه‌ستویی سیاسی له پارێزگای دیاله ڕاگه‌یاند و داواشیكرد، هه‌موان پشتگیری ئه‌و كاندیده بكه‌ن كه محه‌مه‌د جاسم عه‌میریە.
هادی عامری له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “له‌به‌رچاوگرتنی چه‌قبه‌ستویی سیاسی و دابه‌شبونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله بۆ دو گروپ، هه‌روه‌ها گرنگیدان به سه‌قامگیریی ئاسایشی دیاله و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م ، بۆیه بڕیارماندا كاندیدێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ پۆستی پارێزگار دیاری بكه‌ین ئه‌ویش گه‌نجێكی لێهاتوه به‌ناوی محه‌مه‌د جاسم عه‌میری كه له خێزانێكی به‌ڕێز و دیاری پارێزگای دیاله‌یه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “هیوادارین له هه‌مو لایه‌نه‌كان و كوتله سیاسییه‌كان له‌م ئه‌ركه قورسه‌دا پشتگیری و پشتیوانی بۆ ئه‌و كاندیده پێشكه‌ش بكه‌ن”