سەرۆککۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆبوونەوە

  • February 16, 2024
  • 36 Views
سەرۆککۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆبوونەوە


سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کۆبوونەوە و دەڵێن، ھەماھەنگی نێوانیان بۆ پاڵپشتیکردنی ھێزی یاسا و بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی پتەتر دەکەن.

د.لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە بەغداد پێشوازی لە دادوەر فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کرد و ھەردولا پشتیوانی خۆیان بۆ بەھێزکردنی رۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لە پاڵپشتیکردنی ھێزی یاسا و بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری دوپاتکردەوە.

سەرۆکایەتی کۆمار ئاماژەی بەوەداوە، لەکۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە لەسەر گرنگی پاراستنی سەربەخۆیی دادوەری و پتەوکردنی بنەماکانی دادپەروەری و یەکسانی لەنێوان ھاووڵاتیاندا.

لەبارەی ھاریکاریی نێوان سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی باڵای دادوەریش، لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ھاریکاریی بەرھەمداری ھەردوو دامەزراوە بەردەوام دەبێت بەشێوەیەک، کە بتوانێت بەھێزیی یەکگرتوویی نێوان دەسەڵاتە دەستورییەکان بەدیبھێنێت لە بواری یاسادانان و بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و یەکلاکردنەوەی دۆسیەی ئەو دەستبەسەرکراوانەی ماوەی سزاکانیان کۆتاییھاتووە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو