سەرۆکوەزیرانی عێراق و جێگری سەرۆکی ئەمریکا کۆبوونەوە

  • February 16, 2024
  • 41 Views
سەرۆکوەزیرانی عێراق و جێگری سەرۆکی ئەمریکا کۆبوونەوە

ئەمڕۆ هەینی، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق، لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، كە لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ كامێلا هاریس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا كۆبووەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات كرا و جەخت لەسەر بەردەوامبوونی وتووێژەكان لەڕێی لیژنەی باڵای هاوبەش كرایەوە، بەمبەەستی كۆتایی هێنا بە ئەركەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژ بە داعش لە عیراق.

سوودانی، هەڵوێستی حكومەتی عیراقی دووپاتكردەوە لە پاراستنی سەروەریی خاكی وڵاتەكەی و رایگەیاند: لە هیچ بارودۆخێكدا دەستبەرداری سەروەریی خاكی خۆمان نابین.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، جێگری سەرۆكی ئەمریكا بانگهێشتی سەرۆكوەزیرانی عیراقی كرد بۆ ئەوەی لە دەرفەتێكدا سەردانی واشنتۆن بكات، وتیشی:” كۆشكی سپی پەرۆشی سەركەوتنی حكومەتی عیراقە لەسەرجەم بوارەكاندا، كە بە كردەوە تواناكانی خۆی سەلماندووە لە دۆزینەوەی هاوبەشیی سەركەوتوو كە لەو رێگەیەوە سەقامگیریی لە وڵاتەكەدا دەستەبەر بكات و رەنگدانەوەی لەسەر سەقامگیریی لە تەواوی ناوچەكەدا هەبێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو