دادگای فیدڕاڵی بڕیار لەسەر سکاڵای تایبەت بە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدات

  • February 17, 2024
  • 55 Views
دادگای فیدڕاڵی بڕیار لەسەر سکاڵای تایبەت بە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدات


بڕیارە سبەینێ جارێکی تر دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ بڕیاردان لەسەر سکاڵای تایبەت بە ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە.

بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی، بڕیارە سبەینێ دادگاکە کۆبێتەوە سەبارەت بەو سکاڵایەی لەلایەن زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمان و ئامانج نەجیب شەمعون ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە لەسەر ھەمواری یاسای ھەڵباژردنی پەرلەمانی کوردستان تۆماریان کردووە، چاوەڕوانیش دەکرێت دادگای فیدراڵی بڕیار کۆتایی لەسەر سکاڵاکە بدات.

 لە سکاڵاکەدا داواکراوە پێنج ماددەی ھەمواری یاساکە بە نادەستوری دابنرێت کە تایبەتن بە کورسی کۆتاکان و بازنەی ھەڵبژاردن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو