سەرۆکایەتی هەرێم و حكومه‌ت: سورین هەڵبژاردنێکی سەرکەوتو ئەنجامبدرێ

  • February 20, 2024
  • 33 Views
سەرۆکایەتی هەرێم و حكومه‌ت: سورین هەڵبژاردنێکی سەرکەوتو ئەنجامبدرێ

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، “سه‌رۆكایه‌تی ئێمه‌ و حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ ڕابردودا هه‌نگاوی جدیمان بۆ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵناوه‌ و ئه‌ركی یاساییی خۆمان به‌جێگه‌یاندوه‌، ئێستاش به‌ هه‌مان په‌رۆشی و ڕژدییه‌وه‌ هه‌مو كارێكی پێویست ئه‌نجامده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتو له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبدرێت”.

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، شاندی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم به‌ ئاماده‌بونی نوێنه‌ری یۆنامی له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كۆبونه‌وه‌”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ‏‎مه‌به‌ستی كۆبونه‌وه‌كه‌، تاوتوێكردنی هه‌نگاوه‌كانی ئاماده‌كاریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بو، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێم، ئاماده‌ییی ته‌واویان بۆ ئاسانكاری و هاوكاریكردنی به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و پیشه‌یییانه‌ ده‌ربڕی.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو