سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای نه‌جه‌ف رایگه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نوسینگه‌یه‌كی سه‌ر به عه‌سائیبی ئه‌هلیحه‌ق له پارێزگای نه‌جه‌ف له‌ڕێگه‌ی بۆمبێكه‌وه كرایه ئامانج.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، له‌ناوچه‌ی سه‌لام له سه‌نته‌ری شاری نه‌جه‌ف، به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆمبێكی چێندراو له‌به‌رده‌م باره‌گایه‌كی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق ته‌قیوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ڕوداوه‌كه به‌یانی ئه‌مڕۆ ڕویداوه و نوسینگه‌یه‌كی عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق له پارێزگاكه كراوه‌ته ئامانج و بوه‌ته هۆی زیانێكی گه‌وره‌ی ماددیی، تاوه‌كو ئێستاش زیانه گیانیه‌كان ئاشكرانه‌كراون، هێزێكی زۆری ئه‌منیش گه‌مارۆی ناوچه‌كه‌یان داوه.