سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رایگەیاند، ئۆکرانیا پێویستی بە چەکی دورمەودای زیاترە و پێویستە وڵاتانی رۆژئاوا بوێر بن لە بەکارهێنانی سامانە سڕکراوەکانی روسیا بۆ ئەوەی بە باشی زیان بە ئابوری روسیا بگەیەنن.
ریشی سۆناک سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە وتارێکدا کە لە رۆژنامەی (سەندەی تایمز)ی بریتانی بەبۆنەی ساڵیادی دوەمی هەڵگیرسانی جەنگی ئۆکرانیا بڵاویکردوەتەوە و رایگەیاندوە، ئۆکرانیا پێویستی بە چەکی زیاتری دورمەودا و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و تەقەمەنی و چەندین هاوکاری دیکەیە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویستە لە لێدانی ئابوری جەنگەکەی روسیا زیاتر بوێربین، هەروەها پێویستە زیاتر بوێربین لە بەکارهێنانی ئەو سەدان ملیار دۆلارە روسیەی لە وڵاتانی رۆژئاوا سڕکراوە.