ئەحمەدی حاجی رەشید: تەیف سامی دەیەوێت بە خێرایی بانکە نیشتمانییەکان لە هەرێم بکرێتەوە

  • February 27, 2024
  • 128 Views
ئەحمەدی حاجی رەشید: تەیف سامی دەیەوێت بە خێرایی بانکە نیشتمانییەکان لە هەرێم بکرێتەوە

ئەندامێکی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، میکانیزمەکەی وەزیری دارایی عێراق بۆ جێگیرکردنی موچەی فەرمانبەران لە بانکە نیشتمانییەکان، لە پێناو خێراکردنە لە پرۆسەی چالاکردن و کردنەوەی بانکە نیشتمانییەکانی عێراق لە هەرێم، بەڵام زەحمەتە موچەی 1.25 ملیۆن کەس لە ماوەی مانگێکدا جێگیر بکرێت.

ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندامی پێشوی پەرلەمانی عێراق راگەیاند، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە کۆبونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران داوای کردوە بە زوترین کات هەرێمی کوردستان لیستی موچەی فەرمانبەران رەوانەی حکومەتی عێراق بکات، بۆ ئەوەی لە مانگی (ئازار/3) دەقی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی جێبەجێ بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا گرفتێک بونی هەیە ئەویش ئەوەی لە ماوەی رابردو رێگە بە بانکە حکومی و نیشتمانییەکان نەدراوە کار بکەن، تاکە بانکی عێراقی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان کاربکات، بانکی بازرگانی عێراق (TBI)ە.

ئەوەشی خستەڕو، میکانیزمەکەی وەزیری دارایی عیراق بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران لە رێگەی هەژماری بانکی تایبەتەوە، بۆ خێراکردنی پرۆسەی چالاکردنەی بانکە نیشتمانییەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان، ئەگەر پێشتریش موچەی 1.25 ملیۆن کەس جێگیرنەکرابێت، زەحمەتە لە ماوەی مانگێکدا ئەنجام بدرێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو