سیپان عەزیز: سود لە هەژماری من ببینرێت بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی ئاسانتر جێبەجێ دەکرێت

  • March 17, 2024
  • 73 Views
سیپان عەزیز: سود لە هەژماری من ببینرێت بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی ئاسانتر جێبەجێ دەکرێت

سیپان عەزیز، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند، لەم چەند ڕۆژەدا شاندی حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی ئاواتی شێخ جەناب دەچنەوە بەغدا و پرسیاری ئەوە دەکەن بۆچی تەواوی پارەی مووچەخۆرانیان نەناردووە.

سەبارەت بە مووچە وتی، لە کۆبوونەوەی ڕابردوومان لەگەڵ سوودانی داوامان کرد گەرەنتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بکات.

سیپان عەزیز بەردەوامبوو لە قسەکانی وتی، ئەرکە داراییەکانی حکومەت تەنها دابینکردنی مووچە نییە، حکومەت ناچارە داهاتی ناوخۆ بۆ کەرتەکانی دیکە خەرجبکات، حکومەتی عێراق نیوەی پارەی مووچە خۆرانی ناردووە، ئەوەش هۆکاری دابەشنەکردنی مووچەیە.

سەبارەت بە ناردنی لیستی هێزە ئەمنییەکان ئاماژەی بەوەدا، لیستی هێزە ئەمنییەکان بابەتێکی هەستیارە و پەیوەندی بە ئەمنی قەومیەوە هەیە، ئاشکراکردنی ناوەکانیان کارێکی مەترسیدارە.

لەبارەی پرۆژەی هەژماری منەوە ڕایگەیاند، بەربەست درووستکردن بۆ پرۆژەی هەماری من دوژمنایەتیکردنی هەرێمی کوردستانە، هەژماری من پرۆژەیەکی زۆر سەرکەوتووە لە هەموو ڕووەکانەوە، ئەگەر سود لە هەژماری من ببیندرێت بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی ئاسانتر جێبەجێ دەکرێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو