گەندەڵى لەشۆڕشى ئەیلوولەوە تامەسرور بارزانى
نەسیرى بۆ بارزانى: ئێوە بێ بەهرەن و سەرکردەکانتان دز و خائینن

  • March 23, 2024
  • 43 Views
گەندەڵى لەشۆڕشى ئەیلوولەوە تامەسرور بارزانى<br>نەسیرى بۆ بارزانى: ئێوە بێ بەهرەن و سەرکردەکانتان دز و خائینن

لە دواى مۆرکردنى رێککەوتننامەى جەزائیرەوە مەلا موستەفاى بارزانى سەردانى لاى سەرۆکى ساواک (نەسیرى) دەکات کە دکتۆر مەحمود عوسمان ئامادەیى دانیشتنەکە بووە و دەڵێ: نەسیرى رووى کردە بارزانى و گوتى : ئێرانى شاهەنشا بە سەدەها هەزار دۆلار یارمەتى شۆرشى داوە، بە چەک و سەربازى خۆشمان هاتوینەتە یاریدەتان، ئێوە هیچ بەهرەتان پێوە نەماوە! گەورەکانى لەشکرتان هەموو دزن، هەر خەریکى گیرفانى خۆیانن. چەند جارمان گوتوە “حەسۆ میرخان” ” عەلى شەعبان” ” رەشید سندی” و کێ و کێ دزو خائینن بە شۆرش، دەریان کەن، بەقسەتان نەکردوین، ئێستا لەم شەڕە گەورەیەدا هەرچى سەردانى شۆرش و فەرماندەى هێزەکانتانن لە شارەکانى ئێران رادەبوێرن و کەسیان لە جەبهە نین. پەنجا هەزار گولە تۆپمان لە داوێنى چیاى زۆزک تەقاندو سەنگەرمان بە عەرەب بەجێهێشت، پێشمەرگە نەچوون سەنگەرەکان داگیرکەن، یارمەتیدانتان لە زیان بۆ ئێران هیچ بەهرە نادات).

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو