چیرۆکى کوشتنى شوعەیب زارعى کادرى کۆمەڵە لەسلێمانى

  • March 23, 2024
  • 61 Views
چیرۆکى کوشتنى شوعەیب زارعى کادرى کۆمەڵە لەسلێمانى

سەرچاوەیەک لەئۆپۆزسیۆنى ئێرانى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کوشتنى کادرەکەى حیزبى کۆمەڵەى زەحمەتکێشانى ئێران هۆکارى کۆمەڵایەتى بووە و پەیوەست نەبووە بەتیرۆرى سیاسیەوە.

سەرچاوەکە ئاشکرایکرد، شوعەیب زارعى کادرى کۆمەڵە ڕۆژى ١٨ى ئەم مانگە لە لەلایەن هاوڕێیەکیەوە لەسلێمانى کوژرا، کۆمیتەى ناوەندى کۆمەڵە بڕواى وایە:”شوعەیب زارعى کادرى حیزبەکەیان تیرۆرکراوە”.

سەرچاوەکە جەختى لەسەر ئەوە کردووەتەوە، شوعەیب لەماوەى ڕابردوودا کێشەى لەگەڵ هاوڕییەکى لەهەمان حیزب بەناوى سەرکەوت ئەحمەدى هەبووە، ووتیشى:”کێشەى خێزانى لەنێوان شوعەیب زارعى و سەرکەوت هەبووە”.

سەرچاوەکە جەختى لەسەر ئەوەکردەوە، سەرکەوت کاتێک زانیوویەتى شوعەیب پەیوەندى سۆزدارى لەگەڵ کەسێکى خێزانەکەى هەبووە، لەنزیک ڕزگوێر تووشى کێشە هاتوون و سەرکەوت بەتەوور لەسەرى شوعەیبى داوە و لە پێنجوێن دەستکیرکراوە.

سەرکەوت ئەحمەدى هاوشێوەى شوعەیب زارعى کادرى کۆمەڵەى زەحمەتکێشانى ئێران بووە و لەیەک پارت کاریان کردووە، پارتى کۆمەڵە ڕووداوەکە وادەگێڕنەو تیرۆرەکە سیاسیە بەڵام هیچ بەڵگەیەکیان لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو