راوێژكاری دارایی سودانی رایگەیاند، لە بودجەی ساڵی 2024 دا تیشك دەخەنەسەر خەرجی وەبەرهێنان بۆ پڕۆژەی نوێ.
مەزهەر محەمەد ساڵح-راوێژكاری دارایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەو رێكارانەی گیراونەتەبەر بۆ تەواوكردنی خشتەی دارایی ساڵی 2024 بەمەبەستی پێشكەشكردنی بە دەسەڵاتی یاسادانان ئامادەكراوە كە تیایدا ئاماژە بە خەرجییە گشتیەكان و وەبەرهێنان دەكات.
دەشڵێت، گرنگترین شت لە خشتەی 2024دا دیاریكردنی ئاستی خەرجییەكانی وەبەرهێنانە بۆ پڕۆژەی نوێ كە پەیوەستە بە گەشەی ئابووری وڵاتەوە.
وتیشی، جوڵەی وەبەرهێنانی حكومەت زۆر گرنگە بۆ بەدیهێنانی ئاستی گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی ساڵانە و هەروەها پەیوەندی بە بازاڕی كار و بازرگانییەوە هەیە.