كۆشكی سپی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی و جەیک سۆلیڤانی بڵاوكرده‌وه‌

  • March 1, 2024
  • 107 Views
كۆشكی سپی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی و جەیک سۆلیڤانی بڵاوكرده‌وه‌

ئەمڕۆ هەینی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، جەختی لەسەر پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ ئاسایشی هەرێمی كوردستان و دابەشكردنی داهاتەكان و بودجە لەگەڵ بەغدا، كردەوە. 

بەپێی میدیاكانی ئەمریكا، جیك سۆلیڤان راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا لە میانی پێشوازیی لە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە واشنتۆن، جەختی لەسەر پشتیوانی ویلایەتە یەكگرتووەكان كردووەتەوە بۆ هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراق لەپێناو گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر دابەشكردنی داهاتەكان و بودجە، تا ببێتە پتەوكردنی سەقامكیریی و چەسپاندنی حوكمڕانییەكی چاك و پێشكەوتنی ئابووری لە تێكڕای عیراق و كوردستان. 

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو