داھاتی ئەم ھەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە زیادیکردووە

  • March 1, 2024
  • 46 Views
داھاتی ئەم ھەفتەیەی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە زیادیکردووە

داھاتی ئەم ھەفتەیەی سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە بەراورد بە ھەفتەی پێشتر زیادیکردووە و گەیشتووەتە زیاتر لە ٢٠ ملیار دینار.

ماڵپەڕی شەفافیەت کە چاودێری و ڕێکخستنی داھاتەکان دەکات، داھاتی ھەفتەی ڕابردووی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان، واتە لە ٢٤ی شوبات تا ئەمڕۆ بڵاوکردووەتەوە کە بریتیبووە لە ٢٠ ملیار و ٤٦٢ ملیۆن و ٩٠٦ ھەزار دینار.

بەپێی ماڵپەڕەکە، ١٩ ملیار و ٢٨٢ ملیۆن و ٩٨٠ ھەزار دیناری نەختینە بووە و یەک ملیار و ١٧٩ ملیۆن و ٩٢٥ ھەزار دیناریشی بەشێوەی چەک بووە.

بەپێی ماڵپەڕەکە، داھاتەکە بەراورد بە ھەفتەی پێش خۆی بە بڕی چوار ملیار دینار زیادیکردووە، واتە لەسەدا ٢٨ و پۆینت ٦٣.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو