نێردەی ئەمریکا لە ھاوپەیمانان: ھیچ پلانێک بۆ کشانەوەمان لە عێراق نییە

  • March 4, 2024
  • 85 Views
نێردەی ئەمریکا لە ھاوپەیمانان: ھیچ پلانێک بۆ کشانەوەمان لە عێراق نییە


ئایان مکاری نێردەی ئەمریکا لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە تەلەفزیۆنی “حورە”ی ئەمریکی راگەیاند، عێراق دەوڵەتی دامەزرێنەری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بووە و سود لە ئەزموونی عێراق وەردەگرن لە روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، لە ئێستاشدا ھیچ پلانێک نییە بۆ کشانەوەیان لەو وڵاتە.

مکاری وتیشی، گفتوگۆی دوو قۆڵی ھەیە لەگەڵ عێراق لەپێناو دانانی چوارچێوەیەکی ھەمیشەیی بۆ ھەماھەنگی ئەمنی لەنێوان ھەردوو وڵاتدا. ھەروەھا دانوستان ھەیە بۆ قایلکردنی عێراق لەسەر گرنگی بەردەوامی ھەڵمەتی ھاوپەیمانان دژی داعش و ھەردوولاش لەوبارەیەوە بیروڕای ھاوبەشیان ھەیە. 

نێردەی ئەمریکا لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشکرد، ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە ئەگەری ھێرشکردنە سەریان لەلایەن بریکارەکانی ئێرانەوە بەرگری لە خۆیان دەکەن، وتیشی ئێران رۆڵێکی زۆر نەرێنی ھەیە لە ناوچەکە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو