کوێستان محەمەد: ژنانی هەڕەشەلێکراو ناتوانن لە شەڵتەرەکان بڕۆنە دەرەوە

  • March 7, 2024
  • 108 Views
کوێستان محەمەد: ژنانی هەڕەشەلێکراو ناتوانن لە شەڵتەرەکان بڕۆنە دەرەوە

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگه‌یاند، ئەو ژنانەی بەهۆی کێشە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەڕەشەیان لەسەرە و لە ناو شەڵتەرەکاندا دەمێننەوە لە دۆخێکی قورسدان و “وەکو ئەوە وایە لە زینداندا بن”.
کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، “ئەو ژنانەی لەناو شەڵتەرەکاندان ناچنە دەرەوە و هەڕەشە لەسەر ژیانیان هەیە، ئه‌گەر بچنە دەرەوە ڕەنگە بکوژرێن یاخود بڕفێنرێن، ئەوەش کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر لایەنی دەرونییان، چونکە ئەوان لەناو چوار دیواردا ژیان بەسەر دەبەن بێ ئەوەی تاوانیان ئەنجامدابێت”.

ئەو وتیشی، “مانەوە لەناو شەڵتەرەکان کاریگەری لەسەر لایەنی دەرونی ژنە هەڕەشە لێکراوەکان جێدەهێڵێت، چونکە لەناو چوار دیواردا ژیان دەگوزەرێنن، ئەوانەی لەناو گرتوخانەکانی چاکسازیدان هەڵەیان کردوە، بەڵام ژنانی هەڕەشەلێکراو بێتاوان کەوتونەتە ئەو دۆخەوە”.

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە هەرێمی کوردستان، ساڵی ڕابردو 2519 حاڵەتی لێدان و توندوتیژی بەرامبەر کچان و ژنان لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو