بەپێی زانیارییەکانی وڵات، مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، لەبەرواری 6-3-2024 گشتاندنی فەرمی ناردووە بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گۆرینی عەبدوڵا حاجی مەحموود “عەبدوڵا محمود محمەد سان ئەحمد” وەزیری شەهیدان لەحکومەتی هەرێمی کوردستان کە لەئێستادا دورخراوەتەوە لەڕیزەکانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.
سەرچاوە ئاگادارەکە بۆ وڵاتی پشتڕاست کردەوە کە لە گشتاندنەکەدا ئاماژە بە سێ کەس کراوە بۆ پۆستی بەوەکالەتی وەزیری شەهیدان لەپشکی پارتی سۆسیال دیمو کراتی کوردستان کە بریتیە لە: “فاتیح ڕەئوف ئەحمەد، سادق محێدین، ئامانج جەمال محەمەد”.
وڵات زانیویەتی ئامانج جەمال محمەد نزیک ترین کەسە لەئێستادا لە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

ئەمە لەکاتێکدایە لە دوا کۆبوونەوەی پارتی سۆسیالست کە لە گوڵەخانە ئەنجامدرا بڕیاردرا عەبدوڵای حاجی مەحمود لە ڕیزەکانی سۆسیالیست دووربخرێتەوە.