ئاماری هێرشه‌كانی توركیا له‌ناو خاكی هه‌رێم و ژماره‌ی شه‌هیده‌كان له‌مساڵدا ئاشكرا ده‌بێت

  • March 9, 2024
  • 67 Views
ئاماری هێرشه‌كانی توركیا له‌ناو خاكی هه‌رێم و ژماره‌ی شه‌هیده‌كان له‌مساڵدا ئاشكرا ده‌بێت

به‌گوێره‌ی ئامارێكی ڕێکخراوی CPTی ئه‌مریكی، لە سێ مانگی ئەمساڵدا تورکیا 241 جار خاکی هه‌رێمی کوردستانی بۆردومانکردوە و به‌هۆیه‌وه‌ چوار هاوڵاتی شه‌هیدبون، دوایین هێرشیش به‌ره‌به‌یانی دوێنێ هه‌ینی بو به‌هۆیه‌وه‌ دو هاوڵاتیانی شه‌هیدبون كه‌ یه‌كێكیان پێشمه‌رگه‌یه‌ و یەکێکی دیکەش برینداربو.

ڕێکخراوی CPT ئەمریكی کە ڕێکخراوێکی بواری مافەکانی مرۆڤە و کار لەسەر بە دۆکێۆمێنتکردن و بە داتاکردنی بۆردومانەکان وهێرشەکانی تورکیا و ئێران لە هەرێمی کوردستان دەکات ڕایگەیاند، لە سەرەتایی ئەمساڵەوە تا 8ی مانگی 3ی 2024، وڵاتی تورکیا چ بە فڕۆکەی جەنگی بێت یاخود فڕۆکەی بێفڕۆکەوان یان بۆردومانی دیکە، 241 جار ناوچە جیا جیا سنورییەکانی خاکی هەرێمی کوردستانی بۆردومانکردوە و لە ئەنجامدا چوار هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لە دەستداوە و یەکێکی دیکەش برینداربوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، پشکی شێر لە بۆردمانەکان بەر پارێزگای هەولێر کەوتوە، چونکە لە کۆی 1649 بۆردومانی خاکی کوردستان، 575 بۆردومانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی سنوری هەولێر بوە، لە دوای ئەوەش پارێزگای دهۆک بە پلەی دوەم کە 517 جار بۆردومانکراوە و سلێمانیش 420 جار هێرشیکراوەتە سەر و دواتر پارێزگای نەینەوا بە دیاریکراوی شەنگال و گوندی خازلیەش 36 جار بۆردومانکراوە.

کامەران عوسمان، بەرپرسی دیکسی مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی CPT ئەمریکی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، “بۆردومانەکەی رۆژی هه‌ینی بۆ سەر چیای حەوت تەبەق بوە بە دیوی گوندی بەریسکێدا لە سنوری ناحیەی دینارتەی قەزای ئاکرێ، لە ئەنجامی بۆردومانەکە دو هاوڵاتی گیانیان لە دەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربون و سەر جەمیان خەڵکی گوندی دیوێکێن لە دینارتە”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو