بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە حزبی شیوعی عیراقی دەکات

  • March 10, 2024
  • 56 Views
بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە حزبی شیوعی عیراقی دەکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی یادی ٩٠ ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعی عیراقی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەو حزبە دەکات و دەڵێت، “ھاوسۆزی و ھاوخەباتیتان لەگەڵ گەل و پێکھاتەکانی وڵاتدا شەرەفمەندییەکی گەورە بوو ئێوە و قوربانیدانەکانتان مایەی رێز و ستایشی ئێمەیە”.

دەقی پەیامەکە… 

بەڕێز رائید فەھمی، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعی عیراقی 
ھاوڕێیان ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی، کادران و لایەنگرانی حزب

بەبۆنەی یادی ٩٠ ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعیی عیراقیی تێکۆشەر، پیرۆزبایی گەرمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانتان ئاڕاستە دەکەم و ھیوای بەردەوامی و سەرکەوتن بۆ ئێوە و ھێزە خەباتگێڕەکەتان دەخوازم.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەمیشە بە رێز و پێزانینەوە لە رۆڵ و پێگەی حزبی شیوعیی عیراقی دەڕوانێت و ھەڵوێستە نیشتمانی و مێژووییەکانی لە قۆناغە جیاوازەکاندا بەرز دەنرخێنێت، ھاوسۆزی و ھاوخەباتیتان لەگەڵ گەل و پێکھاتەکانی وڵاتدا شەرەفمەندییەکی گەورە بوو ئێوە و قوربانیدانەکانتان مایەی رێز و ستایشی ئێمەیە.

ئەم رووانینەشمان لە دیدی رابەر و سەرکردەی کۆچکردوومان سەرۆک مام جەلالەوە وەرگرتووە کە بەردەوام جەختی لە پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ھەردوو حزب دەکردەوە لە خەباتی ھاوبەش دژی دیکتاتۆریەت و پاشان لە عیراقی فیدراڵیشدا.

پیرۆزبێت ساڵیادی دامەزراندی حیزبەکەتان.. سڵاو بۆ گیانی شەھیدانتان لە رێگای ئازادی و دیموکراسی

براتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو