کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، 13 بۆ 22ى ئادارى دیارکرد بۆ پێشکێشکردنى ناوى کاندەکان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان.
جومانە غەلاى، وتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند: “ماوەى پێشکێشکردنى ناوى بەربژێران بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاریکرا، کە لە 13ى ئادار دەرگاى پێشکێشکردن دەکرێتەوە و تاوەکو 22ى ئادار بەردەوام دەبێت.”
جومانە غەلاى وتى، “ئەو وادەیە بۆ پێشکێشکردنى ناوى کاندیدانی هاوپەیمانێتى و پارتە سیاسییەکان و کاندیدانی سەربەخۆیە و لە دواى ئەو وادەیە، وردبینى لە دۆسیەی لایەنە پەیوەندارەکاندا دەکرێت”.