زیانەكانی کۆگا سووتاوەکەی هەولێر زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلارە

  • March 11, 2024
  • 40 Views
زیانەكانی کۆگا سووتاوەکەی هەولێر زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلارە

خاوەنی کۆگا سووتاوەکەی هەولێر ڕادەگەیەنێت، نزیکە 10 هەزار تۆن کەرەستە لەناو کۆگاکە سووتاوە، بڕی پارەکەش زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلار زیانمان پێگەیشتووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 11ـی ئاداری 2024، ئیبراهیم خدر، خاوەنی کۆگا سووتاوەکەی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێمە لە دەزگاکانی ئاسایش زانیاریمان پێگەشت کە کۆگاکە سوتێنراوە، هیچ زانیارییەکمان نەبووە لەوەی کە کێ ئەم کارەی کردووە و وامانزانیوە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە. هەموو کارمەندەکانی کۆگاکە سەلامەتن.

ئاماژەی بەوش كرد،نزیکە 10 هەزار تۆن کەرەستە لەناو کۆگاکە سووتاوە، بڕی پارەکەش زیانی زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلارمان پێگەیشتووە.

باسی لەوەش كرد”رێگا نادەین هیچ کەسێک وەک فشارێک لەسەرمان لە کەیسی خۆمان خۆشبین،و لە سبەینێوە سکاڵا لەسەر تۆمەتباران تۆمار دەکەین.

ئەوەشی خستەڕوو، پارەی تۆمەتباران سەرووی 200 هەزار دۆلارە و لە دادگا کەیسی لەسەرە، تۆمەتبار لە رابردوودا هیچ هەڕەشەیەکی نەکردووە،و چەند جارێک هەوڵی نێوەندگیری کێشەکانی نێوانمان دراوە، بەڵام نەگەیشتووینەتە ئەنجامێک”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو