یەکەم ھاوپەیمانی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ھەولێر تۆمارکرا

  • March 14, 2024
  • 70 Views
یەکەم ھاوپەیمانی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ھەولێر تۆمارکرا


لە رۆژی پێنجی ئەم مانگەوە، کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، دەرگای خۆتۆمارکردنی بۆ ناوی کاندیدانی سەربەخۆ و پارتەکان و ھاوپەیمانێتییەکان کردووەتەوە و تا ئەمڕۆ سەعات ٢ی پاش نیوەڕۆ پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت.

فەرھاد ئەسعەد لێپرسراوی بەشی تۆماری قەوارە سیاسییەکان لە ئۆفیسی ھەولێری کۆمیسیۆن رایگەیاند، لە پێنجی ئەم مانگە تائێستا ٦٥ کاندیدی سەربەخۆ ناوی خۆیان تۆمارکردووە و تەنھا ٢٣ کاندید فۆڕمەکەیان گەڕاندووەتەوە و خۆیان تۆمارکردووە. ھەروەھا زیاتر لە ٣٥ حزب فۆڕمیان پڕکردووەتەوە و تەنھا ١٨ لایەن و حزب فۆڕمەکانیان گەڕاندووەتەوە.

وتیشی، ئەمڕۆ یەکەم ھاوپەیمانی بەناوی سەردەمەوە لە ھەولێر تۆمارکراوە کە لەنێوان لایەنەکانی پارتی رەنجدەرانی کوردستان و یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان و پارتی پارێزگاران پێکھێنراو.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو