سەرپەرشتیاری گشتی تۆڕی هەماهەنگی ڕێکخراوەکان، سیروان گەردی، دەڵێت: پارتی لە سەر هەڵوێستی خۆی بەردەوامە، داواکارییەکانی جێبەجێ نەکرێت بەشدارن ناکات. بۆ ئەمەش یوئێن و ئەمریکا و شیعەکان خۆیان خەریکن دەرچەیەکی یاسایی بدۆزنەوە بۆ پێداچوونەوە بە بریارەکانی دادگا، تایبەت دژی پێکهاتەکان.
بە لایەنی کەم چوارچێوەی هاوئاهەنگی داوایان کردووە پێنج کورسی کۆتای ( مەسیحیەکان ) هەبێت هاوشێوەی عێراق، ئەوەی تریان لێژنەی دادوەران بۆ تانە دان هاوبەش دەبێت لە نێوان هەرێم و بەغدا.
تاکە کێشەی لە کۆمیسیۆنەوە دروست دەکرێت، چارەسەر نەکردنی ناوی ئەو چوار سەد هەزار دەنگدەرەیە کە پەنجەمۆریان نا خوێندرێتەوە، ئەمەش ڕوون و ئاشکرایە نزیک ٧٥٪ دەنگدەری پارتین.
بۆیە ڕاستەخۆ یەک هەفتە لە دوای جەژن، پرسی چارەسەرکردن و ڕازیکردنی پارتی یاخود دواخستنی هەڵبژاردن یەکلایی دەبێتەوە.
چارەسەرکردنی کێشەکان و جێبەجێکردنی داواکارییەکانی پارتی لە بەرامبەردا چوارچێوەی هاوئاهەنگی، تایبەت یەکێتی، داوای درێژکردنەوەی ماوەی بە سەرچوونی کۆمیسیۆن دەکەن کە لە ٧/٧/٢٠٢٤ ئەمەش ئاسان نابێت چونکە سەدر بگەرێتەوە، یارییەکە زۆر شتی تر دەگۆرێت.
هەموو ئەو گۆڕانکارییانە ئەبدێت دەبنەوە و خواست و داواکاری، هێز و لۆبی، ڕۆڵ دەبینین دوای جەژن، کۆی هێزەکانی هەرێمی کوردستان تەمەشاکەرن پارتی یاریکەری سەرەکیە، یەکێتیش لە گۆڕەپانی عێراق یاری بۆ بردنەوەی خۆی دەکات. بۆیە هەڵوێست و بریار بە سەعات دەگۆڕێت.