هەنییە: منداڵەکانم لەگەڵ گەلەکەمان مانەوە و کەرتی غەززەیان بەجێنەهێشت

  • April 10, 2024
  • 74 Views
هەنییە: منداڵەکانم لەگەڵ گەلەکەمان مانەوە و کەرتی غەززەیان بەجێنەهێشت

ئێوارەی ئەمرۆ لە هێرشێکی ئیسرائیلدا سێ کوڕ و چەند نەوەیەکی ئیسماعیل هەنییە بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، لە غەززە کوژران

دوای بەدەستگەیشتنی هەواڵەکە هەنییە ڕایگەیاند:

سوپاسی خودا دەکەم بۆ ئەم شەرەفەی کە بە شەھیدبوونی سێ کوڕەکەم و ھەندێک لە نەوەکانم بەسەری کردمەوە

بەم ئازار و خوێنە هیوا و ئایندە و ئازادی بۆ گەلەکەمان و دۆزی خۆمان و میللەتەکەمان دروست دەکەین

منداڵەکانم لەگەڵ گەلەکەمان لە کەرتی غەززە مانەوە و کەرتی غەززەیان بەجێنەهێشت

نزیکەی ٦٠ ئەندامی بنەماڵەکەم وەک هەموو گەلی فەلەستین شەهید بوون، هیچ جیاوازییەک لەنێوان ئەوان گەلی فەلەستین نییە

دوژمن لەخەیاڵدایە ئەگەر پێی وابێت بە کوشتنی کوڕ و نەوەکانم هەڵوێستەکانمان دەگۆڕین

خوێنی کوڕەکانم لە خوێنی گەلە شەهیدەکەمان لە غەززە بەنرختر نییە، چونکە هەموویان کوڕی منن

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو