وڵات_میدیا #کوردستان
زۆر لەچاودێرانی سیاسی پێیان وایە ، لێدانی ئیسڕائیل لە باڵوێزخانەی ئیران لەدیمەشق و خۆئامادەکردنی ئێران وکۆکردنەوەی هێزە هەمەچەشنەکانی بۆ تۆڵەکردنەوەیە لە ئیسرائیل ، بەڵام بەبۆچونی من ئەمشەو هێرش ناکرێت ،ئەگەر بکرێت هێرشەکان لەئاست ئەو چاوەڕوانیەدا نابن کە بتوانێت ببێتە هۆشداری بۆ ئیسرائیل ، تەنها نیشاندانی توڕەیی و فشارێکی ناوچەیە تا ئیسرائیل بوەستێنێت و لەوەزیاتر هێرش نەکات،واتا شاردنەوەی شکستەکانیەتی بەچەند هێرشێکی بچوک .
ئەزموونی ڕابردوو سەلماندویەتی کە ئێران چەند هێزێکی گەورەبێت لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ،تواناکانی ناگات بە وڵاتێکی وەک پاکستان، ناچار دێت چەند سارۆخێک بە شوێنێکی وەک هەرێمی کوردستانەوە دەنێت و چەند کەسێک دەکوژێت ،یاخود یەکێک لەبالوێزخانەکان دەکاتە ئامانج و ئەو مەلەفە دادەخات،بیگومانبن ئیران خۆی ناخاتە شەڕێکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئیسرائیل، چونکە ئیسرائیل واتا ئەمریکاو فەرەنساو بریتانیاو چەند وڵاتی تر، لەبەرئەو هۆکارەی سەرەوە ئیران خۆی ناخاتە دۆخی خۆکوژیەوە،تەنها خەڵکەکەی و ناوچەکەیە مشغوڵ دەکات.
ئێران ئەگەر، ئەگەر هێرشی ڕاستەوخۆ بکاتە سەر ئیسرائیل ئەوە ناوچەکە ڕادەکێشێتە ناو جەنگێکی نێودەوڵەتی تر کە لانی کەم “دە”ساڵی تر دەخایەنێت تا کۆتایی دێت، ئەوکات دەرئەنجامەکانی دەبنە برین و شکست بۆ؟ووڵاتەکەی ، توانستە سەربازیەکەی لاواز دەبێت و خەڵکی ئاساییش باجەکەی دەدات، نەک بەرپرسانی ئێرانی .
بەکۆی گشتی هێرشی ئێران چاوەڕوان نەکراوە،پێم وابێت بەمجۆرە نابێت کە پێشبینی بۆدەکرێت، چونکە ئێران ئیستا بەوەکالەت شەڕی بۆدەکرێت، لەفەڵەستین بزوتنەوەی حەماس و لە لوبنان بزوتنەوەی حزب اللەو لەعێراق مقاوەمەی ئیسلامی و لەیەمەن حوسێەکان شەڕی بەوەکالەتی ئێران دەکەن، ئەگەر ئێرانیش لە محوەری خۆی هێرشی تۆڵەسەندنەوە بکات، ئەوا بێگومان ئەمریکاوهاوپەیمانەکانی بێدەنگ نابن ،ئەوکات شەڕێکی جیهانی ناوچەکە دەگرێتەوەو ئەوکات بێگومان هەرێمی کوردستان و عێراقیش پڕشکی ئەوجەنگەیان بەردەکەوێت.
سیاسەتی جێگری ئێران هەمیشە وابوە، تا وەکیلەکانی شەڕی بۆبکەن، بێگومان خۆی ڕاستەوخۆ نایەتە شەڕەکەو هیچ هێرشێک ئەنجام نادات کە ئاگرەکەی سەری خۆی بگرێتەوە، شەڕی بەوەکالەتیش بۆ بەکارهێنان و خۆدزینەوە دەبێت لە شەڕێکی ڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکاو حوسیەکانی یەمەن.