دەستەی داکۆکی لەمامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی: هەڕەشەکانتان نەک نامانترسێنێتبەڵکو سورترمان ئەکات لەسەر بەرگری کردن لەمافی گشتی

  • April 15, 2024
  • 114 Views
دەستەی داکۆکی لەمامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی: هەڕەشەکانتان نەک نامانترسێنێتبەڵکو سورترمان ئەکات لەسەر بەرگری کردن لەمافی گشتی

ڕاگەیاندراوێک لە دەستەی داکۆکیەوە

ئەم بەیانیە دەستێکی ڕەش بۆ جاری دووەم هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلی ئەندامی دەستەکەمان(مامۆستا دڵشاد میرانی) و زیانی زۆری پێگەیاندوە ،

ئەم کارە چەپەڵ و ترسنۆکانەیە تەنها لە کاسەلێس وبەڵتەجی و ملکەچەکان دەوەشێتەوە کە دەسەڵاتی موچە دز ئاراستەیان دەکات ،ئێمە باش لەو جۆرە هەڕەشانە تێدەگەین و هەمووان دڵنیا ئەکەینەوە کە هیچ کارێکی قێزەونتان نەک نامانترسێنێت ، بەڵکو سورترمان ئەکات لەسەر بەگژداچونەوەی گەندەڵی و دزی وکارە نابەجێکانتان.

هەروەها دەزگا پەیوەندیدارەکان بە بەرپرسیار دەزانین لەدۆزینەوەی بکەران وهاندەرانی ئەوکارە ترسنۆکانەیه و بەسزایان گەیاندن وئاشکراکردنیان بۆ ڕای گشتی.

دەستەکەمان هەمووان دڵنیا دەکاتەوە کە خۆڕاگرتر لەجاران لەپێناو مافی گشتیدا هەوڵ ئەدەن وسڵ لەهیچ ئاستەنگ وبەربەستێک ناکەنەوە.

ڕسوایی بۆ عەقڵیەتی داخراوی دواکەوتوو

ڕسوایی بۆ دەسەڵاتی شەق وەشێن

دەستەی داکۆکی لەمامۆستایان وفەرمانبەرانی ناڕازی

دووشەممە ٢٠٢٤/٤/١٥

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو