سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: ڕازاندنەوەی هەموو لایەکی هەولێر بە ئاڵاکەمان بەبۆنەی سەردانەکەمانەوە، بەڕاستی هەستی بزواندین.
ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەبۆنەی سەردانەکەیەوە دەرفەتیان بۆ ڕەخسا جارێکی دیکە لە نزیکەوە دۆستایەتی ڕاستگۆیانەی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان- عێراق ببینن، ئاماژەی بەوەیش کرد کە ئیرادەیان بەردەوامە بۆ پێشخستنی ئەو هاریکارییەی لەگەڵ حکوومەتی هەرێم دروست بووە.