٣٥٠ خێزانی تری ئاوارە لە کەمپەکانی ھەرێمەوە گەڕانەوە پارێزگای سەڵاحەدین

  • April 24, 2024
  • 47 Views
٣٥٠ خێزانی تری ئاوارە لە کەمپەکانی ھەرێمەوە گەڕانەوە پارێزگای سەڵاحەدین


٣٥٠ خێزانی تری ئاوارە لە کەمپەکانی ھەرێمی کوردستانەوە گەڕانەوە زێدی خۆیان لە پارێزگای سەڵاحەدین و بڕیارە ھەفتەی داھاتووش ٤٠٠ خێزانی تر بگەڕێنەوە.

مەنسورعوەید، سەرۆکی لیژنەی دووبارە گەڕانەوەی ئاوارەکانی باشوری پارێزگای سەڵاحەدین بە ئاژانسی رەسمی عێراقی رایگەیاند، ٣٥٠ خێزانی ئاوارەی تر گەڕاونەتەوە ناحیەی یەسرب لە باشوری پارێزگای سەڵاحەدین، کە ئەو ئاوارانە لە کەمپەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بوون. 

راشیگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت لە ھەفتەی داھاتوودا ٤٠٠ خێزانی ئاوارەی تر لە ھەرێمی کوردستانەوە بگەڕێنەوە سەڵاحەدین.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو