دڵشاد میرانی: عێراق لەڕێی ئەلكترۆنیەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات

  • April 25, 2024
  • 119 Views
دڵشاد میرانی: عێراق لەڕێی ئەلكترۆنیەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات

کاشما فاروق

دڵشاد میرانی، رایگەیاند: بابەتی تەتوین كردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عێراقیەوە جێ بەجێ كراوە و وە حكومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق و دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئەم بابەتەی یەكلای كردۆتەوە، تاوەكو فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بانكەكانی عێراقەوە مووچەی خۆیان وەربگرن.

دڵشاد میرانی، ئەندامی دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم، لەلێدوانێکی بۆ وڵات_،یدیا، رایگەیاند: لەڕێی بانکەکانی (ڕەشید-ڕافیدەین) بەتەواوی ئەم بابەتە یەكلای بۆتەوە، تەنها ئەوەی كەماوە جێ بەجێ كردنیەتی كە ئەویش ڕێكاری یاسای خۆی هەیە كە ئەویش ئەوەیە ئەو بانكانە لقەكانی خۆیان لەهەرێم بكەنەوە و لەوبارەیەشەوە لیژنە پێك هاتووە و وە لەئەگەری ئەوەی كە حكومەتی هەرێم ڕێگری بكات ئەوا حكومەتی عێراق لەڕێگای ئەلكترۆنیەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات.

حكومەتی عێراق هەژماری من ڕەت دەكاتەوە

وتیشی: هەژماری من لەلایەن حكومەتی عێراقیەوە ڕەت كراوەتەوە چونكە بەهیچ شێوەیەك حكومەتی عێراق مامەڵە لەگەڵ بانكە ئەهلیەكان ناكات، هەژماری منیش بانكێكی ئەهلیە كە بەدەرە لەو یاسایەیی كە بتواندرێت مووچە بەنیشتیمانی بكرێت، وە هەژماری منیش لەلایەن فەرمانبەرانی هەرێمیشەوە ڕەت كراوەتەوە.

دەشڵێت: ئەگەر ئیتر لەلایەن بانكەكانی (ڕەشید و ڕافیدەین) مووچە بدرێت بە فەرمانبەرانی هەرێم بەهیچ جۆرێك كێشەی مووچە دروست نابێتەوە، بەڵام ئەگەر مووچەخۆران لەڕێی هەژماری منەوە مووچە وەربگرن، ئەوا كێشەی مووچە دووبارە دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد کە ”ئەوەشی ئەم هەوڵانەی دا تەنها مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بوون، چونكە سكاڵامان تۆماركردوو و داوامان كرد بۆ چارەسەری كێشەی مووچەكانمان راستەوخۆ حكومەتی عێراق مووچەكانمان پێبدات، وە چوینە سەر شەقام و چەندین مانگ بایكۆتمان كرد و لەرابردووش چوارسەد هەزار واژۆمان كۆكردەوە و چەندین جار چوینە بەغداد و لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق داوامان تۆماركرد، وە كۆكردنەوەی سەد و سیوشەش هەزار واژۆمان كۆكردەوە دژی هەژماری من، وە سەركەوتوبین و پشت بەخواش بەردەوامیش دەبین تاوەكو بە تەواوی چارەسەری كێشەی مووچە دەبێت.





ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو