وەزارەتی دەرەوەی یەمەن سەرکۆنەی کوژرانی چوار هاوڵاتی وڵاتەکەی لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی یەمەن دەڵێت، بە توندی ئیدانەی بۆردومانکردنی کێڵگەی غازی کۆرمۆ لە پارێزگای سلێمانی – هەرێمی کوردستان دەکەین کە لە ئەنجامدا چوار کرێکاری یەمەنی کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بە سووکی بریندار بوون.
وەزارەتی دەرەوەی یەمەن دووپاتی دەکاتەوە کە لە هەماهەنگی و بەدواداچوونی بەردەوامدایە لەگەڵ باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە بەغدا، لە پەیوەندی بەرفراوان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە عێراق و دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات بۆ زانینی هۆکاری ڕووداوەکە.