هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لەبەرژەوەندی گشتی و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی شوفێران بڕیار درا بە هاتووچۆ نەکردنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەناو تونێلی پیرمام لە بەیانییەوەجکاتژمێر ٨جبەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی۲۰۲٤/٤/٢٩ بەشێوەی یەکجاری.
ڕێگای جێگرەوە بۆ بارهەڵگرەکان
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووچۆی هەولێر ڕونیکردووەتەوە، بارهەڵگرەکان دەتوانن ڕێگای (بەستۆرە-بەربیان-شێخ توراب-مەکردان- تادەگاتەوەجووت سایدی باسرمە) بەکاربهێنن.
ڕێگایەکە گەشتیاری وئابووریە
سەبارەت بە هۆکاری بڕیارەکە هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، هۆکاری ئەم بڕیارە بۆئەوە دەگەڕێتەوە چونکە ژمارەیکی زۆر ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەم تونێلەدا هاتوچۆیان دەکرد کە ئەمەش وای کردبوو هاتووچۆ لە تونێلەکە دا سست ببێت وە ئاستەنگ بۆهاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکانی تر درووست ببێت وە لە ئەگەری پەک کەوتنی هەر بارهەڵگرێک لەتونێلەکە ئەوا ڕێگاکە بە تەواوی دادەخرا کەڕێگایەکی گەشتیاری وئابووریە.