تەندروستى عێراق دەرچوانى پزیشکى هەرێمى کوردستان دادەمەزرێنێت

  • May 1, 2024
  • 299 Views
تەندروستى عێراق دەرچوانى پزیشکى هەرێمى کوردستان دادەمەزرێنێت

وڵات_میدیا #کوردستان

وەزارەتى تەندروستى عێراق دەرگاى دامەزراندن بۆ دەرچوانى کۆلێژ و پەیمانگاکانى پزیشکى و تەندروستى هەرێمى کوردستان دەکاتەوە و ئەوانەى خوازیارن لە عێراق دابمەزرێت دەتوانن لە رێگەى فۆڕمى ئەلکترۆنى داواکارى پێشکەش بکەن.

وەزارەتى تەندروستى عێراق لە راگەیەندراوێکدا، داوا لە دەرچوانى کۆلێژەکانى پزیشکى، تەندروستى، تەکنیکى، پەرستارى، پەیمانگاکانى تەکنیکی و پەرستارى بۆ ساڵى خوێندنى ساڵى 2022 بۆ 2023  دەکات ئەوانەى خواستى دامەزراندنیان هەیە لە رێگەى فۆڕمى ئەلکترۆنییەوە داواکارى پێشکەش بکەن.

وەزارەتى تەندروستى عێراق، لە فۆڕمەکەیدا داواى ناوى چوارى پێشکەشکار و کۆلێژ و پەیمانگاکەى دەکات.

وەزارەتى تەندروستى عێراق، کێشەى کەمى کارمەندى پزیشکى هەیە و بەگوتەى عەبدولزەهرە هینداوى، گوتەبێژى وەزارەتى پلاندانان، کەرتى تەندروستى عێراق پێویستى بە پێنج هەزار پزیشک و 10 هەزار پەرستار و هەزاران کارمەندى دیکەى بوارى تاقیگە هەیە.

لەم لینکەوە دەتوانی فڕۆمی دامەزراندن پڕبکەیتەوە لەوەزارەتی تەندروستی عێراق

https://soft.moh.gov.iq/2024/kurdistan_g_2024_yagh14/login

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو