وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێم وادەی ئاسایی بوونەوەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاووڵاتیان راگەیاند.
پەیجی فەرمی وەزارەتەکە لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە:
ئێوارەی رۆژی سێشەم هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەستی پێکرد و پەستانی گاز بۆ وێستگەکان بەرز بووەتەوە و، بڕی 270 ملیۆن پێ سێجا گاز لە کۆی 520 ملیۆن پێ سێجای پێویست گەیشتووەتە وێستگەکان و دەکاتە نیوەی توانایی وێستگەکان. لە 24 کاتژمێری داهاتوودا هەرسێ وێستگەی هەولێر و سلێمانی و بازیان دەکەونە کار.