هۆشداریەک لە کەشناسیەوە؛ بارانی بەلێزمە دەبارێت

  • May 2, 2024
  • 57 Views
هۆشداریەک لە کەشناسیەوە؛ بارانی بەلێزمە دەبارێت

پێشبینى دەکرێ لە دوای نیوە شەوە وە شەپۆلێکى باران بارین و هەورە تریشقە
لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم دەست پێبکا, شەپۆلەکە لە ناوچەکانى وەک ( سەنتەرى شارى هەولێر و دەورو بەرى و و بەحرکە و قوشتەپە و دارەتوو کەوەر گۆسک و بەردەرەش) هەوەها ناوچەکانى دەشتى هەولێر و قەزای کۆیە و تەق تەق و شوان و ئاکرێ و هەندێک ناوچەى گەرمیان و باشورى شارى سلێمانى  بەلێزمە دەبێت تابەرەبەیان بەڵام بۆ ناوچەکانى تر باران و هەورە تریشقەى مام ناوەند دەبێت و پاشان ئاستى شەپۆلەکە ئاسایی دەبێتەوە, پاشان ئاستى شەپۆلەکە دیسان بەهێز دەبێتەوە بە تایبەت لە کاتەکانى نیوەڕۆدا بۆ سەر ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى هەولێر  ئیدارەى سۆران و و ڕاپەڕین و سەنتەرى شارى سلێمانى و سەید صادق و وهەڵەبجە و هەندێک لە ناوچەکانى گەرمیان

تێبینى / لەبەر ئەوەى لە وەرزى بەهارداین ئەگەرى گۆڕانکارى زۆر هەیە لە شوێن وبڕى باران بارینى شەپۆلەکە        

بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم

  • هەولێر لە سەنتەرى شار بڕێکى زۆر باران باری بەڵام لەوێستگە تەنها 0.2 ملم باری
  • پیرمام 29.0 ملم
  • سلێمانى 1.1 ملم
  • چەمچەماڵ 5.9 ملم
  • دهۆک 41.5 ملم
  • زاخۆ 0.6 ملم
  • شەقڵاوە 19.5 ملم
  • ئاکرێ 0.2 ملم
  • ئامێدى 0.4 ملم
  • بامەرنێ 6.8 ملم
  • بارزان 2.0 ملم
  • بازیان 4.2 ملم
  • هەڵشۆ 17.4 ملم
  • خەبات 8.0 ملم
  • مەیدان 0.2 ملم
  • سۆران 0.8 ملم
  • پێنجوێن 0.6 ملم
  • سیدەکان 7.8 ملم
  • کەرکووک 27.0 ملم

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو