نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئێران جەخت لە پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە دەكەنەوە

  • May 6, 2024
  • 60 Views
نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئێران جەخت لە پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە دەكەنەوە

 بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى ياوه‌رى، له‌ تاران له‌ كۆبونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ حسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێراندا، تاوتوێ كرد.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە”هه‌ردولا جه‌ختيان له‌ بايه‌خ و گرنگيى بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان بۆ هه‌ردو وڵات كرده‌وه‌ و باسيان له‌ زه‌مينه‌ و ده‌رفه‌ته‌كانى زيادكردنى جوڵه‌ و ئاڵوگۆڕى بازرگانى و چالاكييه‌ ئابورييه‌كان و كار و پرۆژه‌كانى كه‌رتى تايبه‌تى ئێرانى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.”

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە “له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌دا، تيشكيان خسته‌ سه‌ر دۆخى سياسى و گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و داكۆكييان له‌ پاراستنى سه‌قامگيرى كرده‌وه‌.”

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو