نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییه‌وه له تارانه‌وه، رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ئێران سه‌ره‌تایەكی نوێیه و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌وه به باشی پێشوازییان لێكراوه، دەشڵێت، “باسی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکراوە و تائێستا رۆژی هەڵبژاردنم نەگۆڕیوە”.
نێچیرڤان بارزانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له تاران، رایگه‌یاند، “سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران باش بو، ئێمه پێمانوایه ئه‌م سه‌ردانه سه‌ره‌تایه‌كی نوێیه له په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و ئێران، به سوپاسه‌وه پێشوازیكراین له‌لایه‌ن رابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران و سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و كۆبونه‌وه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به باشی به‌ڕێوه‌چون، سوپاسیان ده‌كه‌ین”.