هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی زیندانیکردنی ئاسۆ محەمەد رونکردنەوە دەدات

  • May 7, 2024
  • 54 Views
هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی زیندانیکردنی ئاسۆ محەمەد رونکردنەوە دەدات

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، بەرێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی بە وەکالەت بەهۆی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر بەبێ رەزامدنی لەلایەن دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ ماوەی یەک مانگ بە زیدانیکردن سزادراوە.

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، بە پێی بڕیاری دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، ئاسۆ محەمەد بەرێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی بە وەکالەت بۆ ماوەی یەک مانگ زیندانی سزادرا.

لە راگەیەنراوی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژە بەوەشکراوە، هۆکاری سزادانی ئاسۆ محەمەد خوێندن و بەدەست ھێنانی بڕوانامەی ماستەر لەناو ھەرێمی کوردستان بێ وەرگرتنی ڕەزامەندی ومۆڵەتی خوێندنە.

ئەوەشخراوەتەڕو، ئەمە پێچەوانەی ڕێنماییەکانی پەیوەست بەخوێندنە، و ئەم سزای حوکمە پەیوەندی بە پۆست و کارکردنی لە بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانییەوە نیە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو